Accessibility links

پۆلیسی هۆڵەندا دەیان کەس بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر ڕێوشوێنەکانی کۆرۆنا دەستگیردەکات


پۆلیسی لاهای دەیان کەسی دەستگیرکرد دوای ئەوەی ڕەتیان کردەوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان بهێنن لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەپێندراوە بەسەر وڵاتەکەدا.

نزیکەی هەزار خۆپیشاندەر لە ناوچەی ماڵڤید لە شاری لاهای لە نزیک بنکەی حکومەتی هۆڵەنداوە بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر کۆتوبەندەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گردبوونەوە ، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی شارەوانی شارەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گردبوونەوەی قەدەغەکردووە.

پۆلیسی هۆڵەندا لە تویتەر نوسیویەتی " ئەو خۆپیشاندەرانەی ماڵڤید کە مابوونەوە و ڕازی نەبوون کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانیان بهێنن هەموویان دەستگیرکراون."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هۆڵەندا ئاماژەیان بەوەدا نزیکەی 100 کەس دەستگیرکراون.

پێش ئەوەی داوا لە خۆپیشاندەرەکان بکەن شوێنەکە چۆڵ بکەن، کاربەدەستانی هۆڵەندا بۆ ماوەیەکی کورت ڕێگەیان بە خۆپیشاندەراندا تاوەکو ناڕەزایی دەرببڕن. شایەتحاڵێک وتی دوای ئەوەی گروپێکی بچووک کە نزیکەی 200 کەس دەبوون ڕەتیان کردەوە بڵاوەی پێبکەن، پۆلیس دەستی کرد بە دەستگیرکردنیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG