بەرپرسانی هیندستان ڕایانگەیاند بەهۆی باران بارینێکی زۆرەوە بینایەک لە شاری مۆمبای ڕووخاوە و لانی کەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت منداڵیشیان تێدابووە.
بەرپرسانی شاری مۆمبای ئاماژەشیان بەوەدا 7 کەسی دیکە برینداربوون لەکاتێکدا تیمەکانی فریاکەوتن چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای ونبووەکاندا.
بیناکانی تەنیشت بینا ڕووخاوەکە چۆڵکران، ئەمەش لە ترسی ئەوەی لە حاڵەتێکی مەترسیداردا بن.
پرابات ڕاهانداگلی بەرپرسی شاری مۆمبای بە دەزگای هەواڵی ئیندیان ئێکسپرێس دەیلی وت " هێشتا گومانمان هەیە لەوەی چەند کەسێک گیرییان خواردبێت و تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە گەڕان بەدوایاندا."
سەرچاوە/ فرانس پرێس