Accessibility links

مالیزیا میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی ڕابەرانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات


لەم هەفتەیەدا مالیزیا میوانداری کۆبوونەوەی لوتکەی ڕابەرانی وڵاتانی ئیسلامی دەکات و بە کۆڕبەندێک بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت، بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت چونکە پێدەچێت ڕەنگدانەوەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، هەروەها تاوتوێی بارودۆخی موسوڵمانەکانی ئویگۆری چینیش دەکەن.

ژمارەیەک لە ڕابەرانی وڵاتانی ئیسلامی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، لەوانەش ئێران و تورکیا و قەتەڕ و سەدان شاندی وڵاتانی دیکە. کۆبوونەوەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و وابڕیارە گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک کێشە بکرێت کە ڕووبەڕووی موسوڵمانان بوونەتەوە.

سەرۆک وەزیری مالیزیا مەهاتیر محەمەد لە پشت ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەوەیە، ئەمەش لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات هەماهەنگی و یەک هەڵوێستی لەنێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا پتەو بکات و دەیەوێت پێگەی وڵاکەی لە گۆڕەپانی جیهانیدا بەهێز بکات.

شاندی سعودیەبەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن، بەڵام سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و شازادەی قەتەڕ شێخ تەمیم بن جەمەد بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG