Accessibility links

مادورۆ هیوادارە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدندا گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە


سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ ڕایگەیاند دەیەوێت کەناڵەکانی " پەیوەندی و گفتوگۆکردن " لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدندا بکاتەوە، ئەوەش دوای خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ڤەنزوێلا و ئەمەریکا لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک دانۆڵد ترامپدا.

مادورۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کاراکاسی پایتەختی وڵاتەکە وتی " ئێمە هەمیشە ئامادەبووین و ئامادە دەبین بۆ گفتوگۆکردن و نواندنی ڕێز لەگەڵ سەرکردایەتی ئەمەریکادا."

وتیشی " ئێمە چاوەڕێ دەکەین بەڕێوبەرایەتیە نوێیەکەی بایدن دەسەڵات بگرێتەدەست و کاتی هەبێت بۆ بیرکردنەوە و کەناڵەکانی پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان ڤەنزوێلا و ئەمەریکادا بکاتەوە."

لەم هەفتانەی دواییدا مادورۆ چەند جارێک داوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ بایدندا کردووە، بە هیوای ئەوەی بایدن لەسەر سیاسەتی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ نەڕوات کە پێی وایە سەرۆکی ڤەنزوێلا دیکتاتۆرە و هەروەها ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە خوان گوایدۆی وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە ناساندووە.

ئەمەریکا کۆمەڵێک سزای بەسەر ڤەنزوێلادا سەپاندووە، لەوانەش سزادانی کەرتی نەوتی ڤەنزوێلا لە ساڵی 2019 ەوە، ئەوەش بەمەبەستی لابردنی مادورۆ لەسەر دەسەڵات.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG