Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە ناوەڕاستی مەدرید لانی کەم سێ کەس کوژران


بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە باڵەخانەیەکی ناوەڕاستی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لانی کەم سێ کەس کوژران، بەرپرسانی شارەکەش دەڵێن هۆکاری تەقینەوەکە دزەکردنی گاز بووە.

نوێنەری حکومەتی ئیسپانیا خۆسێی مانوێل فرانکۆ بە کەناڵی ئیسپانیای گشتی وت تەقینەوەکە کاتێک ڕوویداوە کارمەندانی باڵەخانەکە کاریان لەسەر گەرمکەرەوەی ناوەندی بیناکە کردووە.

لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت دیواری نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکە لە گەڕەکی لا لاتینا ڕووخاوە و کۆمەڵێک ئوتومبێلیش لەسەر شەقامەکە بەهۆی پاشماوەی باڵاخانەکەوە تێکشکاون.

لەلای خۆیەوە فرانکۆ پشتڕاستی کردەوە تەقینەوەکە بەهۆی " تەقینەوەی گازەوە " بووە و ئاماژەشی بەوەدا سێ کەس کوژراون و کەسێک بێسەروشوێنە، وتیشی پێدەچێت دواتر ئەو ژمارەیە زیاد بکات.

وتیشی کەسێک بە سەختی بریندار بووە. سەدان کەس لە هێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن لە شەقامەکانی دەوروبەری باڵەخانەکەدا بڵاوکراونەتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG