Accessibility links

ئیرلەندا قەدەغەکردنی هاتوچۆی گشتی ڕادەگەیەنێت


ئیرلەندا بووە یەکەمین وڵاتی ئەوروپا کە قەدەغەکردنی هاتوچۆ دووبارە بەسەر دانیشتوانەکەیدا بسەپێنێتەوە، لەکاتێکدا وڵاتانی ئەوروپا ڕێوشوێنەکان توندتر دەکەنەوە بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆک وەزیری ئیرلەندا مایکڵ مارتن وتی ئیرلەندییەکان لە نیوە شەوی چوارشەممەوە تاوەکو شەش هەفتە لە ماڵەکانیان دەمێننەوە. بەڵام خوێندنگاکان بە کراوەیی دەمێننەوە.

مارتن جەختی لەوە کردەوە " داوا لە هەمووان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە."

هاوڵاتیانی ئیرلەندا ناتوانن لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە تەنها بۆ وەرزش نەبێت، ئەوەش دەبێت پێنج کیلۆمەتر لە ماڵەکانیان دوورتر نەکەونەوە، ئەگەر نا ئەوا غەرامە دەکرێن.

لە بەڕیتانیاش دانیشتوانی وێڵز کە سێ ملیۆن کەسن لە ڕۆژی هەینیەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێت لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG