Accessibility links

بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە لە ئیندۆنیسیا 34 کەس گیانیان لەدەستدا


بومەلەرزەیەکی بەهێز لە دورگەی سولایسی ئیندۆنیسیایدا و زیاتر لە 34 کەس گیانیان لەدەستدا، تیمەکانی فریاکەوتن لە ئێستادا بەناو پاشماوەی بیناکاندا دەگەڕێن، لەنێو ئەو بینایانەدا کە ڕووخاون نەخۆشخانەیەکیشی تێدایە.

بومەلەرزەکە بە گوڕی 6,2 پلە لە دوورگەکەی داوە و بەهۆیەوە سەدان کەس برینداربوون و ترس و دڵەڕاوکێی خستۆتە نێو دانیشتوانی دوورگەی سولاویسیەوە کە پێشتریش لە ساڵی 2018 دا بومەلەرزەیەکی هاوشێوە لێیدا.

بەڕێوبەری دەزگای بەڕێوبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکان لە دورگەکە عەلی ڕەحمان وتی " بەپێی دوایین زانیارییەکان، 36 کەس لە شاری ماموجو گیانیان لەدەستداوە، پێدەچێت ئەم ژمارەیە زیاد بببێت، چونکە هێشتا زۆرێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەژێر پاشماوەکاندا ماونەتەوە."

بەرپرسێکی دیکەی دەزگاکە وتی هەشت کەسی دیکە لە شاری ماجینی سەر بە ناوچەی ماموجو گیانیان لەدەستداوە.

لە ماموجو کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە کارمەندانی فریاکەوتن دەگەڕێن بەشوێن نەخۆش و کارمەندانی نەخۆشخانەکەدا کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕووخاوە.

بەرپرسێکی تیمەکانی فریاکەوتن لە ماموجو بە فرانس پرێسی وت " نەخۆشخانەکە ڕووخا و ئێستا نەخۆش و کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە لەژێر پاشماوەکاندان و هەوڵدەدەین دەریانبکەین."

وتیشی پێدەچێت 10 بۆ 20 کەس لەژێر پاشماوەی نەخۆشخانەکەدا مابێتنەوە، بەڵام دڵنیا نەبوو لەوەی چەند کەسیان لەژیاندا ماون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG