Accessibility links

بەهۆی کۆرۆناوە ئیندۆنیسیا ئەم ساڵ ڕێگە بە حەجکردن نادات


وەزارەتی کاروباری ئاینی ئیندۆنیسیا وتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وڵاتەکە حەجی ئەم ساڵی هەڵوەشاندۆتەوە.

ساڵانە سەدان هەزاران ئیندۆنیسی سەردانی مەککە و مەدینە دەکەن لە سعودیە. بەرپرسانی سعودیەش لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەیان خستەڕوو حەج و عومرە تاوەکو کاتێکی نادیار ڕاگیراون.

وەزیری کاروباری ئاینی ئیندۆنیسیا فەخر ڕازی وتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەردەوامبوونی کۆتوبەندەکان لەسەر گەشتکردن، ئەم بڕیارەی هەڵوەشاندنەوەی حەجی ئەم ساڵ دراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG