Accessibility links

ئیندۆنیسیا: 568 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون


بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئیندۆنیسیا ئەچمەد یوریتانۆ وتیڕۆژی پێنجشەممە 568 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا بەرزبۆوە بۆ 16,006 کەس .

یوریتانۆ ئاماژەشی بەوەدا 15 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەرزبۆتەوە بۆ 1,043.

ئەوەشی خستەڕوو 3,518 کەس چاکبوونەتەوە و زیاتر لە 127,800 کەس پشکنینیان بۆ کراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG