Accessibility links

ئەڵمانیا: کات خەریکە نامێنێت بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەمیانەی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوتدا هۆشداریدا لەسەر ئەوەی کات خەریکە نامێنێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لە ڤییەنا دەستی پێکردۆتەوە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک لە شاری لیڤەرپوڵی بەڕیتانیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کات خەریکە نامێنێت."

وتیشی " لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دەرکەوتووە کە هیچ بەرەو پێشچوونێک نەبووە."

بێربۆک وتی ئێران بەشێوەیەک گەڕاوەتەوە بۆ ڤییەنا کە گفتوگۆکانی گەڕاندۆتەوە بۆ شەش مانگ لەمەوبەر. ئەم خولەی ئێستای گفتوگۆکان لە ڤییەنا تەواوکەری خولەکانی دیکەیە کە بۆ ماوەی پێنج مانگ ڕاگیرا، دوای ئەوەی سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی وەکو سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.

لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی ئەمەریکا وتیان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن کۆبوونەوەیەکی " بونیادنەرانەی " لەگەڵ هاوتاکانی لە بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسادا ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی ئەوەیان کردووە چۆن بەرەو پێشەوە بڕۆن لە گفتوگۆکانی ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG