Accessibility links

فەڕەنسا ناتوانێت لە دوای ڕۆژی هەینیەوە بەردەوام بێت لە گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ئەفغانستان


سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ژان کاستێکس
سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ژان کاستێکس

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ژان کاستێکس بە ڕادیۆی ئاڕ تی ئێڵی وت فەڕەنسا چیتر ناتوانێت لەدوای ئێوارەی ڕۆژی هەینیەوە بەردەوام بێت لە گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ئەفغانستان.

سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ژان کاستێکس وتی " لە سبەینێ ئێوارەوە فەڕەنسا چیتر ناتوانێت بەردەوام بێت لە گواستنەوەی هاوڵاتیان لە فرۆکەخانەی کابوڵ." هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکەیان کردووە تاوەکو 31 ی مانگی هەشت دەکشێنەوە.

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا و هاوپەیمانان داوایان لە خەڵکەکە کردووە دوورکەونەوە لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، ئەوەش بەهۆی ئەگەری هەڕەشەی هێرشی تیرۆریستیەوە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە.

لێدوانەکانی کاستێکس دوای ئەوە هات بەڕیتانیاش بە هەمان شێوە ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە ئەگەری هێرشی تیرۆریستیدا لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، هۆڵەنداش وتی هەوڵەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە فڕۆکەخانەکە ڕادەگرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG