Accessibility links

ئوستڕالیا بەشدار دەبێت لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ پاراستنی کەشتیەکان لە تەنگەی هورموز


سەرۆک وەزیری ئوستڕالیا سکۆت مۆریسن

سەرۆک وەزیری ئوستڕالیا سکۆت مۆریسن وتی وڵاتەکەی داواکەی ئەمەریکای پەسەند کردووە بۆ بەشداریکردن لەو هاوپەیمانێتیە نێودەوڵەتییەی ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاراستنی کەشتیە نەوت هەڵگر و بار هەڵگرەکان لە هەڕەشەکانی ئێران لە تەنگەی هورموز.

مۆریسن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەم ڕەفتارانەی کە سەقامگیری تێکدەدەن هەڕەشەن بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئوستڕالیا لە ناوچەکەدا."

وتی " حکومەت پێی وایە لە بەرژەوەندی نیشتیمانی ئوستڕالیادایە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیدا کاربکات. بەشداریکردنمان سنووردار دەبێت و پەیوەست دەبێت بە کاتێکی دیاریکراوەوە."

سەرچاوەر/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG