Accessibility links

کانبێرا: سەربازانی ئوستڕاڵیا " بەشێوەیەکی نایاسایی " 39 ئەفغانییان کوشتووە


سوپای ئوستڕاڵیا دانی بەوەدانا کە بەڵگەی متمانەپێکراو هەن لەسەر ئەوەی کۆمەڵێک سەربازی هێزە تایبەتیەکانی ئوستڕاڵیا " بەشێوەیەکی نایاسایی " لانی کەم 39 هاوڵاتی مەدەنی یاخود زیندانییان کوشتووە، هەروەها پێشنیاری ئەوەی کرد ئەم دۆسیانە ڕەوانەی دادوەری گشتی بکرێن کە کانیبێرا دایناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی جەنگ.

جەنەڕاڵ ئانگس کامپڵ وتی " بۆ گەلی ئەفغانی و لەجێی هێزەکانی بەرگری ئوستڕاڵیا ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە داوای لێبووردنتان لێدەکەین لەسەر هەر پێشێلکارییەک کە سەربازە ئوستڕاڵیەکان ئەنجامیان دابێت."

وتیشی " هەندێک لە سەربازەکان یاسایان بەدەستی خۆیان جێبەجێ کردووە، هەندێک یاسا هەن پێشێلکراون و هەندێک چیرۆک و درۆ دروستکراون و زیندانیەکان کوژراون."

ئەم لێدوانەی سەرکردەی سوپای ئوستڕاڵیا دوای ئاشکرابوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هات سەبارەت بە گومانی پێشێلکردنی یاساکان لەلایەن هێزەکانی ئوستڕاڵیاوە لە ئەفغانستان.

کامپڵ ڕوونیکردەوە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە 25 سەربازی یەکە تایبەتیەکانی ئوستڕاڵیا دەستیان هەبوو لە 23 ڕووداودا کە تیایاندا پێشێلکارییان کردووە و یەکەکانیان و سوپا و ئوستڕاڵیایان شەرمەزار کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG