Accessibility links

ئوسترالیا 340 ملیۆن دۆلار خەرج دەکات بۆ زیادکردنی توانای هێزە تایبەتیەکانی


سەرۆک وەزیری ئوسترالیا سکۆت مۆریسن

ئوسترالیا 340 ملیۆن دۆلار خەرج دەکات لەپێناو باشکردنی توانای هێزە تایبەتییەکانی، ئەمەش لە یەکەمین قۆناغی پلانێکدا کە تێچووەکەی سێ ملیار دۆلارە و بۆ 20 ساڵ بەردەوام دەبێت، حکومەتی ئوسترالیا وتی ئەوە دەبێتە هۆی باشکردنی وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکە.

ئەم پلانەی حکومەتی ئوسترالیا دوای ڕوودانی کۆمەڵێک ڕووداوی ئەمنی دێت لەم ساڵانەی دواییدا لە سیدنی و میلبۆڕن، هەروەها هەوڵێکی دیکەی حکومەتە تاوەکو ڕۆڵێکی باڵاتر ببینێت لە دەریای هێمندا کە چین دەیەوێت لەو دەریایەدا دەسەڵاتەکانی زیاتر بکات.

سەرۆک وەزیری ئوسترالیا سکۆت مۆریسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە بەرژەوەندیی ئوستڕاڵیادایە دەریای هێمن سەربەخۆ بێت و هەموو وڵاتانی ئەم بەشەی جیهان بتوانن ئازادانە و بەپێی سەروەری یاسا تیایدا هاتوچۆ بکەن و دەکرێت تیایدا هەموو ئەو وڵاتانە شوێن بەرژەوەندی خۆیان بکەون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG