Accessibility links

منداڵێکی ئەفغانی دوای دەرهێنانەوەی لە بیرێکدا لە ئەفغانستان گیانی لەدەستدا


بەرپرسانی ئەفغانی وتیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بیرێکدا لە گوندێکی دوورە دەستی ئەفغانی گیری خواردبوو، چەند ساتێک دوای دەرهێنانەوەی گیانی لەدەستدا.

منداڵەکە کە ناوی حەیدەر بووە، ڕۆژی سێشەممە خلیسکاوەتە بیرێکەوە لە گوندی شۆکاکی سەر بە هەرێمی زابولی ئەفغانستان کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کابوڵەوە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بیرەکەدا مایەوە.

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئەنەس حەقانی وتی " بەداخێکی زۆرەوە، حەیدەری منداڵ بۆ هەتا هەتایە جێی هێشتین."

وتەبێژی پۆلیسی زابوڵ زەبیوڵا جەوهەر بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت حەیدەر لە سەرە مەرگدا بووە کاتێک تیمەکانی فریاکەوتن لە بیرەکە هێناویانەتە دەرەوە.

وتیشی " چەند خولەکێک دوای ئەوەی هێنرایە دەرەوە، هەناسەی دەدا، تیمە تەندروستیەکەش ئۆکسجینیان پێدا. کاتێک تیمە تەندروستیەکە هەوڵیاندا هەڵیبگرن و بیگوازنەوە بۆ ناو فڕۆکە هێلیکۆپتەرەکە، گیانی لەدەستدا."

بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن حەیدەر کەوتۆتە قوڵای 25 مەترەوە و لەڕێی پەتێکەوە بەرزکراوەتەوە بۆ سەرەوە، لە قوڵایی 10 مەتردا گیریخواردووە. بەڵام دواتر تواندراوە بیهێننە دەرەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG