سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتی نوێی هاوپەیمانێتی ناتۆ مارک ڕوت کرد و وتی " ئەمڕۆ بەخێرهاتنی مارک ڕوت دەکەم وەکو سکرتێری گشتی نوێی هاوپەیمانێتی ناتۆ، کە ماوەی 75 ساڵە ئاسایشی هەموومانی پتەوتر کردووە و دیموکراسییەکانی پاراستووە و وەکو یەکێک بەرگری کردووە دژی هەڕەشەکان."
بایدن وتی " مارک ڕوتی سکرتێری گشتی تۆمارێکی سەرسوڕهێنەری هەیە وەکو دروستکەری کۆدەنگی و سەرکردەیەکی یەکلاکەرەوە. متمانەی تەواوم هەیە بەوەی کە ئەو بەردەوام دەبێت لە بونیادنان لەسەر کارەکەمان بۆ دروستکردنی ناتۆیەک کە بەهێزتر و گەورەتر و سوورتر بێت لە ئەرکەکەیدا بۆ دروستکردنی جیهانێکی پارێزراوتر بۆ گەلانمان. ئەمەریکا پابەندە بە هاوپەیمانێتییە هەرە سەرکەوتووەکەوە لە مێژووی جیهاندا. ئێمە بە توندی دەست بە بەندی پێنجمانەوە دەگرین: هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێکمان هێرشکردنە بۆ سەر هەموومان."
وتیشی " لە کۆتاییدا دەمەوێت سوپاسگوزاری خۆم دەرببڕم بۆ یانس ستۆڵتنبێرگ، کە لە ماوەی دەیەیەکی سەختدا بۆ ئاسایشی یۆرۆ ئەتلانتیک سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەکەی کرد. سوپاسی دەکەم لەسەر خزمەتە سەرسوڕهێنەرەکەی.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە مارک ڕوتی سەرۆک وەزیری پێشووی هۆڵەندا بە فەڕمی وەکو سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەست بە کاربوو.