سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پەنتاگۆن ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا ناسراو بە سێنتکۆم CENTCOM و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە 15ی مانگی نۆ لە سوریا، 4 ئەندامی داعش کوژراون.
سینگ ئاماژەی بەوەشکرد لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرکردەکانی داعشیان کردووەتە ئامانج کە نەیانتوانیوە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکە و شوێنەکانی تر ئەنجام بدەن.
سینگ گوتی: ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە لاوازکردنی سەرکردەکانی داعش بوو بۆ ئەوەی نەتوانن پلان و هێرشی تیرۆریستی دژی خەڵکی سڤیل، هاووڵاتیانی ئەمەریکایی و هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان ئەنجام بدەن.
سەرچاوە: پەنتاگۆن