Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژهەڵاتدا پتەو دەکات لە کاتێکدا هێشتا ڕووی لە ڕۆژئاوایە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بە هیچ شیوەیەک دەستبەرداری پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا نابێت، لە ناویاندا وڵاتانی گرووپی بریکس و ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای، تەنانەت ئەگەر بەردوام ڕووبەڕی ڕۆژئاواس ببێتەوە.

تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ پەیوەستبوون بە گروپەکانی بریکس و ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ناسراو بە SCOکە هەردووکیان چین و ڕووسیاشی تیدایە. ئەمەش ترسی ئەمەریکا و ئەوروپای وروژاندووە کە ڕەنگە تورکیا لە ئاراستە جیۆپۆلەتیکییە نەریتییەکەی ڕۆژئاوایی خۆی دوور بخاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئانکەرە بەردەوام نکوڵی لەوە کردووە.

ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئانکەرە، وتی مشتومڕەکان لەسەر "گۆڕانکاری ئاراستەکان" بێ بنەمان، بەڵام تورکیا ناچارە خۆی لەگەڵ "ناوەندەکانی دەسەڵات"ی نوێ بگونجێنێت کە لە بوارەکانی ئابووری، بەرهەمهێنان و تەکنەلۆژیادا دروست دەبن، لە هەمان کاتدا خۆی بە کراوەیی بهێڵێتەوە بۆ دەرفەتەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتە و ئەکتەرێکدا.

ئەردۆغان گوتیشی "ئەوە ئەو ڕێبازەیە کە لە پشت ئیرادەی وڵاتەکەمانەوەیە بۆ فراوانکردنی بنەمای دیالۆگ لەگەڵ هەموویاندا، لە ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهایەوە بگرە تا بریکس و ئاسیان."

گوتیشی، "بێگومان ڕووی ئێمە لە ڕۆژئاوایە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمە بەو مانایە نییە کە پشت لە ڕۆژهەڵات دەکەین، ڕۆژهەڵات پشتگوێ بخەین، یان پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕۆژهەڵات باشتر نەکەین."

بریکس لە بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین، ئافریکای باشوور، ئەثیوپیا، ئێران، میسر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب پێهاتووە. بە تایبەتی چین و ڕووسیا دەیانەوێت گروپەکە زیاتر فراوان بکەن، لەکاتێکدا هەوڵدەدەن بەرپەرچی هەژموونی ئابووریی ڕۆژئاوا بدەنەوە.

.سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG