Accessibility links

هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران هەڵدەپەسێرێت


گروپی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند تاوەکو 7 ی مانگی هەشت فڕۆکەکانی خۆیان بە دووردەگرن لە ئاسمانی ئێران و عێراق، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

گروپەکە کە هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی سویس ئێرلاینزی نێودەوڵەتی و هێڵی ئاسمانی ئوستریا و یۆرۆوینگس دەگرێتەوە، وتی سەرجەم گەشتەکان بۆ تەل ئەڤیڤ و تاران و بەیروت تاوەکو 12 ی مانگی هەشت ڕاگیراون.

گروپی لوفتهانزا وتی تاوەکو 7 ی مانگی هەشت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن و شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەگرێت، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " شیکارییەکانی بۆ دۆخی ئاسایشی ئێستای ناوچەکە."

هەفتەی ڕابردوو دوابەدوای کوژرانی سەرکردەی سیاسیی حەماس ئیسماعیل هەنییە لە تاران گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادییان کرد، کوژرانی هەنییە ڕۆژێک دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیل هات بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان کە بووە هۆی کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵا.

ئێران و حزبوڵا بەڵێنیانداوە تۆڵە لە ئیسڕائیل بکەنەوە، ئەوەش نیگەرانی دروست کردووە لەسەر پەرەسەندنی ململانێکان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG