لە یارییەکانی کۆتایی یۆرۆ 2024 دا ئیسپانیا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ لە ئینگلتەرا بباتەوە.
لەو یارییەی کە ڕۆژی یەکشەممە لە ستادیۆمی ئۆلۆمپیا لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو لە بەشی یەکەمی یارییەکە سەرباری هەوڵێکی زۆری هەردوو هەڵبژاردە هیچ گۆڵێک ئەنجام نەدرا.
هەر پاش دەستپێکردنی بەشی دووەهمی یارییەکە نیکۆ ویلیەمسی تەمەن 22 ساڵی یاریزانی ئیسپانیا توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی ئەنجام دا.
لە خولەکی 72 دا کۆڵ پاڵمەری تەمەن 22 ساڵ و یاریزانی ئینگەڵتەرا گۆڵی دووهەمی ئەنجام دا و یارییەکەی یەکسان کرد.
لە خولەکی 86 دا یاری زانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا مکێڵ یۆیارزەمال، تەمەن 27 ساڵ گۆڵی سێهەمی لە یارییەکەی کرد و بەم جۆرەش ئیسپانیا سەرکەوت.
ئیسپانیا تەنها تمی ئەم پاڵەوانێتییە بوو کە هیچ کام لە یارییەکان نەدۆڕا. ئەو هەڵبژاردەیە هەتا ئێستا چوار جار جامی ئەورپای بەدەستهێناوە و لە ناویاندا لە ساڵی 1964، 2008 و 2012 و دواجار 2024.
ئینگەلتەرا هەتا ئێستا جامی ئەروپای نەبردووەتەوە و ئەمەش دووهەم جار بوو بگاتە قۆناغی یاری کۆتایی لە ساڵی 2020 لە یاری کۆتایی بە ئیتالیا دۆڕا.
ناوبژیوانی نێو یارییەکە فرانکۆیسی فەرەنسی بوو تەمەنی 35 ساڵە و بوو بە گەنجترین ناوبژیوان لە یارییەکانی جامی ئەوروپادا.