Accessibility links

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی بەشێک لە مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات


وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەشێک لە پارەی موچەدی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

وەزارەتەکە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بڕیاری داوە 130 ملیار دینار بخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق.

ئەم پارەیەش بۆ مووچەکی مانگی دووی بەشێک لە فەرمانبارانی هەرێم کە تایبەتە بە موچەی خانەنشینی و ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

بڕیارە ئەمە گومژەی یەکەمی مووچەکە بێت و بە چەند گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ ته‌واوی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ ڕه‌وانه‌ بكرێت.

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرد بە مەبەستی دابینکردنی بڕی 618 ملیار دینار لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی 21ی مانگی 2ی 2024، دادگای فیدراڵی عێراق حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی پابەندکرد بە چەندین بڕیاری دارایی کە گرنگترینیان بریتیبوون لە ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی عێراق و پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەرچاوە: وەزارەتی دارایی عێراق و ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عێراقی

XS
SM
MD
LG