Accessibility links

ڕوانگەی سوریا: بۆردومانی چەند شوێنێک لە پارێزگای دێرزووری سوریا کرا و کوژراو هەیە


ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە لایەن فڕۆکەی نەناسراو چەند شوێنێک لە ناوچەی دێرزووری سوریا بۆردومانکراون، بەڵام هێشتا ئامانجەکان ڕوون نین.

ڕوانگەکە دەشڵێت بۆردومانەکە شەوی هەێنی لەسەر شەممە بە کاتی خۆجێی دەستیپێکردووە و 11 ئامانجی وێراکردووە لە ناوچەکانی شبلی و حەیدەرییە و مەزار عەین عەلی لە مەیادینی دێرزوور کراونەتە و 6 کەس کوژراون و 4 کەسی دیکە برینداربوون.

کاربەدەستان لە واشنتن دەڵێن ئەمەریکا بۆردومانەکانی دەستپێنەکردووە، بەڵام کاتژمێری سفر زۆر نزیکبووەتەوە.

ئەمەریکا بەڵێنی داوە کاردانەوەی توندی هەبێت لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ملیشیاکانی سەر بە ئێران لە 28 ی مانگی یەک کردیانە سەر بنکەیەکی لەشکری لە ئوردن و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 3 سەرباز و برینداربوونی زیاتر لە 30 سەربازی دیکە.

XS
SM
MD
LG