ڕادیۆی سوید ڕایدەگەیەنێت، بەشی کوردی دادەخەن بەهۆی کەمبوونەوەی بودجەیان.
لورین ئیبراهیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ڕایگەیاند، بڕیاری داخستنی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ ئەوان.
بەرزنجی ڕایگەیاند کە داخستنی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە زیان دەگەیەنێت بە ڕۆژنامەگەریی کوردی و ڕادیۆی سویدی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەتا 31 ی مانگی سێ بەرنامەکانیان بەردەوام دەبێت.
ڕادیۆی سوید دەڵێت، پەخشی هەواڵەکان بە زمانەکانی ڕووسیایی و تیگرای ڕادەگرن.
بەرپرسانی ڕادیۆ دەڵێن، ئیتر پێویست بە پەخشی کوردی و ڕووسی و تیگرای ناکات.
بە گشتی 2700 کەس لە ڕادیۆی سوید کار دەکەن 70 کەس لەسەر داوای خۆیان کارەکانیان جێدەهێڵن و نزیکەی 100 کەسیش لە دەرکردنیان ئاگادارکراونەتەوە.
بەشی کوردی ڕادیۆی سوید لە سەرەتای ساڵی 2001 دەستی بە پەخش کرد.
سەرچاوە: سڤێریگێسرادیۆ