Accessibility links

ساڵیادی قوربانیانی ڕۆبسکی


12 ساڵ لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی لەشکری تورکیا هێرشیان کردە سەر 34 گوندنشینی کورد لە وڵاتەکەدا لەوانەی بژێوی ژیانیان بە قاچاغچێتی دابین دەکرد لە ناوچە هاوسنورییەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لەو 34 کەسەی ڕۆبسکی کە فڕۆکەکان هێرشیان کردبوونە سەر 17یان منداڵ بوون.

لەم 12 ساڵەی ڕابردوودا، کەسوکاری قوربانییەکان هەوڵێکی زۆری یاساییان داوە، بەڵام لە مانگی 5ی ساڵی 2018دا دادگای مافەکانی مرۆڤ لە یەکێتی ئەوروپا، ئەو داوایەی کەسوکاری قوربانییەکانی ڕۆبسکییان ڕەت کردەوە و هۆکارەکەیشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی پرۆسە یاساییەکە لە ناوخۆی تورکیادا هێشتا تەواو نەبووە.

نەگەیشتن بە ئەنجام، نەبووە تەگەرە لەبەردەم کەسوکاری قوربانییەکاندا، هەربۆیە لە ساڵی 2019دا بەڵگەی نوێیان هێنا و دەستیان کرد بە پرۆسەیەکی نوێی دادوەریی.
ئێستا دۆسێی قوربانیانی ڕۆبسکی لە دادگای باڵای تورکیادایە.

ساڵیادی ڕۆبۆسکی
ساڵیادی ڕۆبۆسکی

هاوکاتی 12هەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژییە، تولەی هاتیمۆگوڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان "دەم پارتی" و ژمارەیەکیش لە پەرلەمانتارانی کورد بەشدارییان کرد لە یادکردنەوەکەدا؛ هەروەها موفتی شرناخ لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستایانی ئاینیدا سەردانی گۆڕستانی ڕۆبۆسکییان کرد و نوێژ و نزایان کرد لە گۆڕستانەکە، ئەمەش یەکەمین جارە لەم 12 ساڵەی ڕابردوودا بەرپرسێکی دەوڵەت لە تورکیادا بەشداری لەم یادکردنەوەیەدا بکات.

خەجیجان فارقین، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە دیاربەکرەوە زانیاری زیاتر باس دەکات لەسەر دوازدەهەمین ساڵیادی قوربانیانی ڕۆبسکی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:12 0:00

XS
SM
MD
LG