Accessibility links

دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە کەمبوونەوەی بودجە دەدات بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک قەیرانی جیهانی


ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە هۆشداریدا هەتا کۆتایی ئەمساڵ بە تەنیا ئاژانسەکە پێویستی بە بڕی 400 ملیۆن دۆلارە هەیە و گوتیشی دەزگا مرۆییەکان ڕووبەڕووی کەمیی بودجە بوونەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵێک قەیرانی جیهانی.

"فیلیپۆ گراندی" سەرۆکی کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارێکدا بۆ کردنەوەی کۆڕبەندی جیهانی پەنابەران لە ژنێڤ داوای لە کۆمەک بەخشان کرد کە پشتیوانی دارایی خۆیان زیاتر بکەن.

گراندی گوتیشی زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی مرۆیی وا ڕووبەڕووی ئاستەنگی توندی دارایی دەبنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە تەنها کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕی 400 ملیۆن دۆلاری کەمی کردووە.

ناوبراو گوتیشی ئەوە کورتهێنانە ئێمە بۆ ساڵانێکە تووشی نەبووین و هەموومان بە نیگەرانییەکی زۆرەوە دەڕوانینە ساڵی 2024 .

لە درێژەی وتەکەیدا "فیلیپۆ گراندی" سەرۆکی کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی هەر لە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و شەڕی ناوخۆ لە سودان و قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان و هەروەها ململانێ و قەیرانەکان تەنانەت پێش بەرپابوونی جەنگی غەززە، ئاوارەبوون خەڵکی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.

جێی ئاماژەیە ، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا ئاوارەبوون هەتا کۆتایی مانگی نۆی ئەمساڵ، 114 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەم ڕێژەییەش لە هەموو کات بەرزترە .

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG