Accessibility links

مایک پێنس لە کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکشێتەوە و بانگەشەکانی هەڵبژاردن ڕادەگرێت


لایەنی کەم 13 کاندیدی کۆمارییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە دانۆڵد ترامپ لە نیۆ خۆیاندا لە کێبڕکێ دان بۆ دەستنیشانکردنی تاکە کاندیدێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرۆک جۆو بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی یازدەی ساڵی 2024دا.

مایک پێنس جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کە لە نێوان ئەو کاندیدانەدا بوو، ڕۆژی شەممە وازی لە کاندیدکردنی هێنا و کۆتایی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی هێنا، دوای ئەوەی کێشەیەکی زۆری هەبوو بۆ کۆکردنەوەی پارە و بەدەستهێنانی دەنگ و پشتگیری لە پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەکاندا.

پێنس لە کۆبوونەوەی ساڵانەی هاوپەیمانی جووەکانی کۆمارییەکان لە لاس ڤێگاس وتی. بۆ من ڕوون بووەتەوە "ئەمە کاتی من نییە، بۆیە دوای نەوازش و وردبینییەکی زۆر، بڕیارم دا لە ئەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردنم بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕابگرم."

پێنس یەکەم کاندیدی سەرەکیە کە کێبڕکێیەک بەجێدەهێڵێت کە دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشوو بە سەریدا زاڵە و ململانێکانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ترامپ چەندە پارتەکەی گۆڕیوە.

جێگرانی پێشووی سەرۆک بە شێوەیەکی گشتی وەک ڕکابەرێکی ترسناک لە هەر هەڵبژاردنێکی سەرەتاییدا سەیر دەکرێن، بەڵام پێنس کێشەی زۆری هەبووە بۆ دۆزینەوەی بنکەیەکی پشتیوانی.

دەڵێت “هەمیشە دەمانزانی ئەمە شەڕێکی سەخت دەبێت، بەڵام پەشیمان نیم”.

لە ڕاپرسیەکی ئەسۆشێتد پرێس دا لە مانگی هەشت 57% بە شێوەیەکی نەرێنی و %28 بە شێوەیەکی ئەرێنی سەیری پێنسیان کردووە.

پێنس زۆرجار لەگەڵ کارێن هاوسەرەکەی کە مامۆستای خوێندگایەکی کریستیانە، بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد و جەختی لەسەر بۆچوونە توندەکانی خۆی دەکردەوە سەبارەت بە پرسەکانی وەک لەباربردنی منداڵ، کە تەنانەت لەو هەل و مەرجەشدا کە دووگیانی ناتوانرێت بژی، دژایەتی دەکات.

پێنس سەرەڕای پەیوەندییە درێژخایەنەکانی لەگەڵ بەخشەرەکاندا، کێشەی کۆکردنەوەی پارەی هەبووە. بەپێی دوایین تۆمارەکانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، پێنس لە مانگی نۆوە یەک ملیۆن و 18 هەزار دۆلاری لە بانکدا هەبووە و 621 هەزار دۆلار قەرزیش. ئەم قەرزە لە هەفتەکانی دواییدا زیادی کردووە زۆرتر و زیادکردنیشی ساڵانێکی زۆری دەویست بۆ ئەوەی پێنس کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەوڵەمەند نییە، بیداتەوە.

پێنس کۆبوونەوەی ساڵانەی جووەکانی لە لاس ڤێگاس هەڵبژارد بۆ ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی، بەشێکی بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە دەربڕینی پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل. تەنانەت ڕاگەیاندنەکەی بۆ مات بروکس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هاوپەیمانی جووەکانی کۆمارییەکان، جێگەی سەرسوڕمان بوو، کە وتی پێش وتارەکەی نزیکەی 10 بۆ 15 خولەک بەر لە کۆبوونەوەکە پێکەوە بوونە وهیچ ئاماژەیەک نەبووە کۆتایی بە کاندیدبونی بهێنێت.

ڕۆژی شەممە پێنس پشتگیری هیچ کام لە ڕکابەرەکانی نەکرد، بەڵام بەردەوام بوو لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە زمانەی کە بۆ ڕەخنەگرتن لە ترەمپ بەکاری دەهێنا.

ترامپیش وتی دەبوایە پشتگیریم بکات، من هەڵمبژارد، کردمە جێگری سەرۆک، بەڵام دەکرێت خەڵک لە سیاسەتدا زۆر بێ وەفا بن.

سەرچاوەکان: ڕۆیتەرز/AP/NPR

XS
SM
MD
LG