Accessibility links

دەزگای دادوەریی ئێران ساڵێکی دیکەی زیندانی بەسەر بەندکراوێکی سیاسیی دەسەپێنێت


نەرگێس محەمەدی، خانمی بەندکراو و چالاکوانی سیاسی لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام بڵاوی کردۆتەوە کە کۆماری ئیسلامی ساڵێکی دیکەی زیندانی بەسەردا سەپاندووە.

بە گوێرەی ئینستگرامی خانمی محەمەدی، کە لە لایەن کەسوکاری ناوبراوە بەڕێوەدەبردرێت، نەرگێس لەسەر هەڵویستەکانی ساڵی رابردووی لە دژی حکومەتی وڵاتەکەی تۆمەتبارکراوە.

لەگەڵ ئەم بڕیاری نوێیەی زیندانیکردن، کۆی سزاکانی دادوەری ئێران لە دژی نەرگێس دەبێتە 10 ساڵ و نۆ مانگ و 154 شەلاق.

نەرگێس چالاکوانی بواری مافەکانی خانمان، تەمەن 51 ساڵ، تا ئێستا چەندین جار خراوەتە بەندیخانەوە. ناوبراو دوای ئەوەی پینج جار بەندکرابوو، دوو ساڵ پێشتر ئازاد کرا، بەڵام بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی ڕژێم"، سەرلەنوێ خرایە بەندیخانە.

لە بۆنەی خەڵاتکردنی ناوەندی نێونەتەوەیی ئەلێکساندر لانگەر، لە پەیامێکدا ئاماژەی پێدا کە، ژنان وەک هێزی پێشەنگەی بزووتنەوەکە، تووشی بەندکردن و توندوتیژی حکومەت بوونەتەوە، وە حیجابی زۆرەملی بووەتە بەهانە بۆ ڕژێم تاوەکو ژنان سەرکوت بکات.

XS
SM
MD
LG