مۆسکۆ دەڵێت ئەگەر سوید ببێت بە ئەندامی ناتۆ، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی ڕووسیا دەبێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملن ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سوید دەبێتە ئەندامی ناتۆ، ڕێوشوێنی هاوشێوەی ئەو ڕێوشوێنەکانی دژی فینلاند ڕادەگەیەنن.
تورکیا کە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیاشدا هەیە، تا ئێستا دژی ئەندامێتی سوید بوو، بەڵام هاوکاتی کۆبونەوەی ساڵانەی ئەندامانی ناتۆ لە لیتوانیا نەرمی نواند.
سەبارەت بەم گۆڕانکارییە، پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا هەندێک ئەرکی لە ناتۆدا هەیە و ڕایگەیاندووە کە ئەوان هیچ شتێکی هەڵە لە گۆڕانی دۆخەکەدا نابینن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ڕووسیا و تورکیا لە هەندێک بابەتدا وەک یەک بیرناکەنەوە، بەڵام بەرژەوەندی هاوبەشیشیان هەیە.
پێسکۆڤ ڕایگەیاند مۆسکۆ دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە باشتر بکات.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز