Accessibility links

ئەمەریکا: نابێت ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا ببەسترێتەوە بە ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا


Matthew Miller
Matthew Miller

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا پشتگیری لە هەوڵەکانی تورکیا دەکات بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا، بەڵام دەشڵێت نابێت ئانکەرە ئەو هەنگاوە ببەستێتەوە بە پەسەندکردنی وابەستەبوونی سوید بە ناتۆوە.

ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی " بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ئەمەریکا پشتیوانی لە خواستەکانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات و بەردەوامین لەمە."

میلەر گوتیشی "هەرچەندە ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە دەبێت ببێتە بەربەست لەبەردەم پەیوەستبوونی سوید بۆ ناتۆ".

پێشتریش ڕۆژی دووشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئێوارەی کۆبوونەوەی لوتکەی ڤیلنیوس، سەکردەکانی ناتۆی شۆک کرد بەوەی پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدی بەستەوە بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەندامێتی ئانکەرە بۆ ناو یەكێتی ئەروروپا کە لەمێژە وەستابوو.

میلەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا هیچ ڕۆڵێکی نییە لە بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامێتی و گوتی " لە کۆتاییدا ئەوە بابەتی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیایە."

بەڵام وتی فراوانکردنی ناتۆ بۆ ئەوەی سویدیش بگرێتەوە بۆ واشنتۆن گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سێ جار قسەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە، هەروەها جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکاش ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ ئەردۆغان قسەی کردووە.

میلەر وتی سوید داواکارییەکانی ئانکەرەی جێبەجێ کردووە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بۆ چوونە ناو ناتۆ.



XS
SM
MD
LG