Accessibility links

جەزائیر ئەپڵیکەیشنێک دەخاتە بازاڕەوە کە مێژووی وڵاتەکەی نیشان دەدات لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا


ڕۆژنامەی ئەلشروق لە جەزائیر دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەیان بەنیازە ئەپڵیکەیشنێک لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان بخاتە بازاڕەوە کە سەردەمی کۆلۆنیالیزم لەو وڵاتەدا کە نزیکەی 130 ساڵی خایاند، نیشان بدات.

وەزیری موجاهیدین، ئەلعید رەبیقە ڕایگەیاند، بەرنامەی "مێژووی جەزائیر" بۆ مۆبایلە زیرەکەکان دەخرێتە بازاڕەوە، لە 5ی مانگی حەوتدا. خستنە بازاڕی ئەم ئەپڵیکەیشنە هاوکاتە لەگەڵ یادی 61 ساڵەی سەربەخۆیی و ڕۆژی گەنجان.

هەروەها رەبیقە دەڵێت ئەمە هاوتەریبە لەگەڵ پێداویستییە تەکنەلۆژییەکانی گەنجان و هەوڵێکە بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان نەوەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ئەپڵیکەیشنە بوار بە زۆر کەس دەدات ئاشنا بێت بە هەموو قۆناغەکانی مێژووی نیشتمانی و بابەتە نەزانراوەکانی هەر لە ساڵی 1830 تا 1962 بە بەرنامەسازی و شێوەیەکی جوان و ساکار.

سەرچاو / ئەلحوڕە

XS
SM
MD
LG