Accessibility links

سوید دەڵێت کاتی ئەوە هاتووە تورکیا ئەندامێتی لە ناتۆدا پەسەند بکات


تۆبایس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە تورکیا وڵاتەکەیان وەک ئەندامێکی نوێی ناتۆ پەسەند بکات.

بیلسترۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو ئەو داواکاریانەیان جێبەجێکردووە کە ئانکەرە داوای کردووە.

تۆبایس دەڵێت '"ێمە باوەڕمان وایە ئەو کارەمان کرد کە داوامان لێکرا بیکەین. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە پەرلەمانی تورکیا قۆناغی پەسەندکردنی دەستپێبکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێی وایە پێش کۆبوونەوەی ناتۆ لە لیتوانیا کە لە مانگی حەوت بەڕێوەدەچێت، دەبنە ئەندامێکی نوێی ناتۆ.

تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سوید پشتیوانی لە گرووپە "تیرۆریستییەکان" دەکات و دەیەوێت ستۆکۆڵم هەندێک کەس ڕادەستی ئانکەرە بکات.

دوای شەڕی سەپێندراوی ڕووسیا لە ئۆکرایا، سوید و فینلاند دەستبەرداری بێلایەنی سەدان ساڵەی سەربازی بوون و داوایان لە ناتۆ کرد بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هاوپەیمانییەکە. بۆ زیاد کردنی هەر ئەندامێکی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە پێویسە هەموو ئەندامەکانی قائیل بن.

فینلاند لە مانگی چواردا بووە ٣١هەمین ئەندامی ناتۆ، بەڵام سوید هێشتا لەلایەن تورکیا و هەنگاریاوە پەسەند نەکراوە.

XS
SM
MD
LG