Accessibility links

گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکانی بۆ شەنگال


ئاوارە ئێزدییەکانی شاریا و بێرسڤ دەگەڕێنەوە بۆ شنگال
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00

چوارهەم کاروانی خێزانە ئاوارە ئێزدییەکانی کەمپی شاریا و بێرسڤ ڕۆژی سێشەممە گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال.

گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ڕێگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران IOM و بە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە ئێزدیەکان بۆ زێدی خۆیان ئەنجام دەدرێت.

هەتا ئێستا نزیکەی 200 خێزان لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

خێزانەکان هیوادارن پاش گەڕانەوەیان بتوانن ژیانێکی ئاسایی بەسەر ببەن و ڕێکخراوەکان و حکومەت بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان.

خێری عەتۆ
خێری عەتۆ

خێری عەتتۆ یەکێک لە ئاوارەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بەداخەوە گەیشتینە ئەم شوێنە و ڕامان کرد. داعش لە گوند و شارەکەمان دەریکردین، دزی لێکردین، هیچمان نەماوە. ڕێکخراوەکە خانوویان بۆ دروستکردوین بەڵام تەنها دوو ژوورە و ئێەش 9 سەرخێزانین، هەرچۆنێک بێت ناچارین بگەڕێینەوە."

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بڕی 1500 ملیۆن دینار دەدات بە هەر خێزانێک کە بگەڕێنەوە و ڕێکخراوی IOM یش هاوکاری بۆ ئەو خێزانانە پێشکەش دەکات کە ماڵەکانیان وێران بووە و خانووەکانیان ڕووخاوە.

ئەسکەندەر محەمەد ئەمین
ئەسکەندەر محەمەد ئەمین

ئەسکەندەر محمەد ئەمین نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پرۆسەکە بەردەوامە بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ IOM بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان و گوتیشی " پێش شەشی مانگ 57 خێزان گەڕاونەتەوە و ئێستاش نزیکەی 94 خێزانن و لە کەمپی بێرسڤیشەوە دوو وەجبە ڕۆشتوونە ئەوانەش نزیکەی شەست حەفتا خێزانێک دەبن."

پاش هێرشەکانی داعش لە ساڵی 2014 سەدان هەزار کەسی خەڵکی شنگال ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 هەزاریان لەنێو کەمپ و شارەکانی هەرێمی کوردستان ماونەتەوە.

XS
SM
MD
LG