Accessibility links

ئێران موشەکێکی نوێ ئاشکرا دەکات


ئێران موشەکێکی نوێی خۆی ئاشکرا کرد کە بە سووتەمەنی شل کار دەکات و مەوداکەی دەگاتە 2 هەزار کیلۆمەتر.

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، موشەکەکە توانای هەیە 1500 کیلۆترام کیلۆگرام تەقەمەنی هەڵگرێت.

ئاژانسی ئیرنا لە زاری وەزارەتی بەرگری ئێرنەوە بڵاوی کردەوە، موشەکەکە هێنە خێرایە کە قورسە سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی بیپێکن.

ئیرنا دەشڵێت ئەم موشەکەکە ناونراوە خەیبەر و جۆرێکی هەموارکراوی موشەکی بالستیکی خورەمشەهر 4 .

محەممەد ڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت دەکرێت لە ماوەیەکی کورتدا مووشەکەکە ئامادە بکرێت بۆ هەڵدان.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئێران نەتوانراوە لە هیچ لایەنێکی سەربەخۆوە پشتڕاست بکرێتەوە.

سەرچاوە: فرانس پرێس، دەنگی ئەمەریکا، ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG