Accessibility links

دەنگی ئەمەریکا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن قائمقامیەتی سلێمانیەوە وەردەگرێت


لە یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی دا، قائیمقامییەتی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە دەنگی ئەمەریکا.

قائمقامیەتی سلێمانی ڕۆژی شەممە بە سەرپەرشتی ئاوات محمد قائمقامی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، و دەنگی ئەمەریکاش یەکێک بوو لەو دەزگایانە خەڵاتەکەی لەبەرامبەر هاوکاریکردنی ڕۆژنامەنوسان بوو بۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت و گواستنەوەی ئەوچالاکیانەی کە لیژنەکان ڕۆژانە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی جۆری و نرخی کەل و پەل و سەرپێچیەکان ئەنجامی دەدەن.

VOA Award
VOA Award

خەڵاتەکەی قائمقامیەتی سلێمانی بۆ دەنگی ئەمەریکا پێشکەش بە سنور کەریم، پەیامنیری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە پارێزگای سلێمانی کرا.

دەنگی ئەمەریکا VOA گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 45 زمان بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.

ئەرکی دەنگی ئەمەریکا و سەربەخۆیی لە ئامادەکردنی هەواڵ و بابەتەکانی بەپـێی ئەو یاسایانە پارێزراون کە ڕۆژنامەوانانی دەنگی ئەمەریکا لە کاریگەری و فشاری کاربەدەستانی حکومی و سیاسی دەپارێزێت.

XS
SM
MD
LG