Accessibility links

ئەردۆغان ئۆپۆزسیۆن بە کارکردن لەگەڵ بایدن تۆمەتبار دەکات


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە دوایین گردبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدا و ئۆپۆزسیۆنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کاریان کردووە بۆ ڕووخاندنی ناوبراو، لە هەمان کاتدا بانگەوازی کۆتاییشبوو پێش گەورەترین تەحەدای دەسەڵاتی 20 ساڵەی ئەو وڵاتە.

ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە ئەردۆغان لەدوای کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنەوەیە کە ڕۆژێک پێش یەکێک لە هەڵبژاردنە دەرئەنجامەکانی مێژووی هاوچەرخی تورکیایە. بەڵام ئەگەر هیچ کامیان زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان بەدەست نەهێنن و سەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان مسۆگەر نەکەن، ئەوا دەنگەکان لە 28ی ئایاردا دەچێتە خولی دووەمی دەنگەکان.
هەروەها دەنگدەران پەرلەمانێکی نوێ هەڵدەبژێرن، پێدەچێت کێبڕکێیەکی توند لە نێوان هاوپەیمانی گەل کە پێکهاتووە لە پارتی داد و گەشەپێدانی کۆنەپەرستی ئیسلامی کە ڕەگ و ڕیشەی ئیسلامیی ئەردۆغان و مەهەپەی ناسیۆنالیستی و ئەوانی دیکە پێکبێت و هاوپەیمانی نەتەوەیی کلیچدارئۆغڵو کە لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆن پێکهاتووە، لەنێویاندا پارتی گەلی کۆماریخوازی عەلمانیی ئەو (جەهەپە)، کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک دامەزرێنەری تورکیاوە دامەزراوە.

دەنگدانەکان کاتژمێر 8ی بەیانی بە کاتی تورکیا دەکرێنەوە و کاتژمێر 5ی ئێوارە دادەخرێن. تا درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە دەکرێت ئاماژەیەکی باش هەبێت کە ئایا دەنگدانی دووەم بۆ سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت یان نا.

هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەردۆغان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لەسەر دەستکەوتەکانی حکومەتەکەی لە پیشەسازی بەرگری و پڕۆژەکانی ژێرخانیدا بووە، هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئۆپۆزسیۆن ئەو جۆرە پێشهاتانە دەگەڕێنێتەوە دواوە.
یەکێک لە قسەکانی ئەوە بووە کە ئۆپۆزسیۆن فەرمان لە ڕۆژئاوا وەردەگرێت، و ئەگەر هەڵبژێردرێن، کڕنۆش بۆ خواستی گەلانی ڕۆژئاوا دادەنێن.

لە گردبوونەوەیەکدا لە ناوچەی عومرانیەی ئەستەنبوڵ، ئەردۆغان ئەو لێدوانانەی وەبیرهێنایەوە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کردوویەتی و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە مانگی یەکی ساڵی 2020دا بڵاویکردووەتەوە، کاتێک بانگەشەی بۆ کۆشکی سپی دەکرد. لەو کاتەدا بایدن وتی پێویستە واشنتۆن هانی نەیارانی ئەردۆغان بدات بۆ ئەوەی لەڕووی هەڵبژاردنەوە شکستی پێبهێنێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە نابێت بە کودەتا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

ئەو لێدوانانە کە لە کۆتاییەکانی ئەو ساڵەدا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەریهەڵدایەوە و وایکرد بایدن ببێتە بەناوبانگترین بابەت لە تویتەر لە تورکیا، لەلایەن ئەنقەرەوە لەو کاتەدا بە "دەستێوەردانکار" شەرمەزارکرا.

ئەردۆغانی تەمەن 69 ساڵ دەڵێت "بایدن فەرمانی ڕووخاندنی ئەردۆغانی دا، من ئەمە دەزانم، هەموو گەلەکەم ئەمە دەزانێت".
ئەردۆغان هەروەها ڕەخنەی لە کلیچدارئۆغڵو گرت لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە ڕووسیا و مۆسکۆی بە هاوبەشێکی گرنگ بۆ تورکیا ناوبرد. وتیشی: ڕووسیا یەکێک بووە لە هاوپەیمانە گرنگەکانمان سەبارەت بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی تورکیا بەهۆی پەیوەندییە نزیکەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ لە سەردەمی ئەردۆغان توڕە بوون. تورکیا ئەندامی ناتۆیە، کە لە ساڵی ڕابردووەوە کە مۆسکۆ وڵاتی دراوسێی خۆی داگیرکرد، بە توندی لە پشت کیێڤەوە وەستاوە بەڵام سزای بەسەر ڕووسیادا نەسەپاندووە.

کیلیچدارئۆغڵو ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە پارتەکەی بەڵگەی کۆنکرێتی هەیە لەسەر بەرپرسیارێتی ڕووسیا لە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی "ساختە قووڵ"ی ئۆنلاین پێش هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە..

بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا بەدەستبهێنێت پەیوەندییە باشەکانی ئەنقەرە لەگەڵ مۆسکۆ دەپارێزێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG