هانا مالیار، جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: هێزەکانیان لەم هەفتەیەدا نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە دەوری شاری بەخموت لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پێشڕەوییان کردووە وهێزەکانی ئۆکرانیا لەو ماوەیەدا دەستبەرداری هیچ پێگەیەکیان لەوێ نەبوون.
ناوبراو هەروەها داوای لە ئۆکرانیاییەکان کرد کە ئەوقسانە پشتگوێ بخەن کە بە زانیاری هەڵەی ڕووسیا وەسفی کردووە سەبارەت بە دۆخی بەخموت و دەوروبەری.
هەندێک لە بلۆگەرە سەربازییەکانی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕاپۆرتیان دا کە سەربازانی ڕووسیا بەشێک لە هێڵی پێشەوەی بەخموتیان شکاندووە. ئۆکرانیا ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، دوای 10 مانگ شەڕی توند لە بەخموت دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
مەلیار لە تێلێگرام نووسیویەتی "دوژمن چۆن شەڕەکانی بەخموت ڕووماڵ دەکات؟ (ئەو) ستایشی خۆی دەکات، باس لە سەرکەوتنی گوماناوی دەکات و چیرۆک لەسەر فەرماندەیی سەربازیمان دادەهێنێت".
"لە هەمان کاتدا دوژمن زانیاری ناڕاست دەدات سەبارەت بە نەبوونی چەک، کە پێدەچێت ئامانجی پاساوهێنانەوە بێت بۆ دۆخی ڕاستەقینە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە "دۆخی ڕاستەقینە" ناوی بردووە، وتی "دوژمن نەیتوانی پلانەکانی جێبەجێ بکات؛ دوژمن زیانێکی زۆری هێزی مرۆیی بەرکەوت؛ بەرگریکارەکانمان 2 کم لە بەخموت پێشڕەوییان کردووە، ئێمە کردمان." لەم هەفتەیەدا یەک پۆست لە بەخموت لەدەست نەدراوە”.
مۆسکۆ بەخموت وەک هەنگاوێک بۆ هێرشکردنە سەر شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا دەبینێت. کیێڤ ڕایگەیاندووە کە پاراستنی بەرگری لە بەخموت ڕێگە بە سوپای ئۆکرانیا دەدات بۆ ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەرپەچدانەوەی چاوەڕوانکراو.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز