Accessibility links

هاوکاتی قوڵبوونەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان لە پاکستان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکە دەستگیر دەکرێت


دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕۆژی سێشەممە لە دەرەوەی دادگایەک لە ئیسلام ئابادی پایتەخت، عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان و سەرۆکی گەورەترین پارتی سیاسی نیشتمانییان دەستگیرکرد.

ئەو سیاسەتمەدارە تەمەن 70 ساڵە لەکاتی هەنگاونان بەرەو هۆڵی دادگای باڵا، دەستبەسەرکرا بۆ ئەوەی ببرێتە دانیشتنێکی دادگا لەسەر دەیان دۆسیەی گوایە تیرۆر و گەندەڵی، تا دەگاتە خیانەت و کارە تاوانکارییەکانی تر.

پارێزەرانی خان باسیان لەوە کردووە کە هێزە نیمچە سەربازییەکان ئازاری جەستەیییان داوە پێش ئەوەی دەستبەسەری بکەن و ڕادەستی بەرپرسانی دژە گەندەڵی بکەن.

حزبەکەی خان دەستگیرکردنی سەرکردەکەی ئیدانە دەکات.

شیرین مەزاری، یاریدەدەری نزیکی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تویتەردا بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت " ئەمە چ یاسایەکە؟ هێرش دەکرێتە سەر داگاکان وەکو ئەوەی خاکێکی داگیرکراویان گرتبێت- لە پارێزەران و ستافی دادگای باڵا دراوە. ئەمڕۆ ئەمە پاکستانە- دەوڵەتێکی فاشیست کە تیایدا دادگای باڵا لەلایەن هێزە نیمچە لەشکرییەکانەوە هێرشی کرایەسەر."

وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕانا سەنەوڵا دەستگیرکردنەکەی خانی پشتڕاستکردەوە و تۆمەتی هەر جۆرە دەستدرێژییەکی جەستەیی ڕەتکردەوە و بۆ میدیا ناوخۆییەکانیش باسی لە دۆسێی گەندەڵی لە دژی ئەو سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنە کرد.

لە یەکەم کاردانەوەی دەگمەنی دەرەوەییدا، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە پاکستان وتی "نیگەرانی ئەو وێنانەیە کە بڵاودەبنەوە" سەبارەت بە دەستگیرکردنی خان.

ئەلفڕێد گراناس لە تویتێکدا کە پاشان لایبرد ڕایگەیاندبوو "گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەرزترین ئاستی سەروەری یاسا لە دۆسیە دادوەرییەکان و لە زیادەڕەویکردن خۆت بپارێزی ."

هەروەها داواشی کردبوو " هەموو لایەک ئارام بن لە پێناو پاکستان و گرنگی سەرەکی بدەن بە گفتوگۆکردن بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەین بەرەو پێشکەوتن!"

پاشان توتەکەی لاداو پۆستێکی تر کردووە کە دەڵێت "تویتەکەی پێشوو سڕاوەتەوە بۆ ئەوەی هیچ لێکدانەوەیەکی هەڵە نەبێت کە ئێمە لایەنێک دەگرین، بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندن لەسەر قسەکان. ئێمە بە وریاییەوە وشەکانمان هەڵدەبژێرین و ڕێگەنادەین کەس ئەو شتە بقۆزێتەوە."

ئادەم واینشتاین، توێژەر لە پەیمانگای کوینسی واشنتۆن، دەڵێت دەستگیرکردنی عمران خان " بۆچوونە نەرێنییەکان بەرامبەر بە سەربازی و بزوتنەوەی دیموکراسی پاکستان ((PDM زیاتر دەکات و ئاژاوە لە شەقامەکاندا دەهێنێتە گۆڕێ. بەڵام ئەمە زیان بە عمران خانیش دەگەیەنێت."

دەستگیرکردنەکە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە جارێکی تر چەند تۆمەتێکی بە وردەکاریی نوێیوە ڕاگەیاند سەبارەت بەوەی کە چۆن ژەنەڕاڵێکی باڵای ناو دەزگای سیخوڕی سەربازی پاکستان، یان ISI، پیلانی کوشتنی ئەویان داڕشتووە.

ئەو سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆن هۆشداریشیدا کە ئەگەرێکی لەو شێوەیە دەتوانێت ئەو وڵاتەی باشووری ئاسیا کە نزیکەی 220 ملیۆن کەسی تێدایە بخاتە ناو گێژاوێکی خراپتر لەوەی کە سریلانکا لەم دواییانەدا تووشی بوو.

ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکی پارتی تەحریکی ئینسافی پاکستانی لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیدا ڕۆژێک پاش ئەوە بوو کە لەشکری بەهێزی وڵاتەکە ی کە ئەو تۆمەتانەی بە "دروستکراو و بەدخوازی" ناودێرکرد.

خان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا لەکاتی سەرکردایەتیکردنی ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی دژە حکومەت لە نزیک شاری لاهور، پایتەختی پارێزگای پەنجاب کە پڕ دانیشتووترین پارێزگای وڵاتەکەیە، لە هەوڵێکی تیرۆرکردندا بریندار بوو.

خان، ژەنەڕاڵ فەیسەڵ نەسیر، ژەنەڕاڵی باڵای ISI وەک یەکێک لە پلاندانەرانی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی تۆمەتبارکرد.

بەرپرسانی حکومەت ڕایانگەیاندووە، هەوڵی تیرۆرکردنەکە کاری چەکدارێک بووە کە بە تەنها کردوویەتی و ئێستا دەستبەسەرە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دانی بە تاوانەکەی ناوە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان عمران خان لە مانگی چواری ساڵی 2022 لە دەنگدانی متمانەسەندنی پەرلەماندا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، هەنگاوێک کە بە نایاسایی و دەستکیسەی ژەنەڕاڵی باڵای سوپای پاکستان، قەمەر جاڤد باجوای دەزانێت کە ئێستا خانەنشین بووە.

پێدەچێت دەستگیرکردنی خان ناکۆکی سیاسی لەو وڵاتەی خاوەن چەکی ئەتۆمییە خراپتر بکات.

XS
SM
MD
LG