Accessibility links

ئەڵمانیا کۆمیسیۆنێک بۆ هەڵسەنگاندنەوەی هێرشەکەی ئۆڵۆمپیادی میونشنی ساڵی 1972 دەستنیشانکرد


ئۆڵۆمپیادی میونشنی ئەڵمانیا 1972
ئۆڵۆمپیادی میونشنی ئەڵمانیا 1972

نانسی فایزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا کۆمیسیۆنێکی هەشت کەسیی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی هێرشکردنە سەر وەرزشوانان و ئەندامانی تیمی ئیسرائیلی لە ئۆڵۆمپیادی میونشنی ساڵی 1972 بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە چارەسەرنەکراوەکان دەستنیشانکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ چەندین ساڵ، نەبوونی تێگەیشتن یان هەڵسەنگاندنەوەی ڕووداوەکان، شەفافیەت سەبارەت بەو ڕووداوانە یان قبوڵکردنی بەرپرسیارێتی بەرامبەریان هەبووە".

پڕۆژەکە بەشێکە لە ڕێبازێکی گەورەتری حکومەت بۆ هەوڵدان بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئەو خێزانانەی زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا پێشنیاری قەرەبووکردنەوە بە بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ.

فەلەستینییەکانی گرووپی چەکداری ئەیلوولی ڕەش لە 5 ی مانگی ئەیلولی ساڵی 1972 ئەندامانی تیمی ئۆڵۆمپی ئیسرائیلیان بە بارمتە گرت. یازدە ئیسرائیلی و پۆلیسێکی ئەڵمانی و پێنج لە چەکدارە فەلەستینییەکان دوای شەڕ و پێکدادان لە گوندی ئۆڵۆمپی و فڕۆکەخانەی فوێرستنفیڵدبروک کە لە نزیکەوە شوێنکەوە بوون، گیانیان لەدەستدا.

سەرباری ئەو هێرشانە بەڵام یارییەکان لە ساڵی 1972 دوای هێرشەکان بەردەوام بوون و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نزیکەی نیو سەدەی خایاند بۆ پابەندبوون بە داواکارییەکانی خێزانەکان بۆ کردەوەیەکی فەرمی یادکردنەوە لە ڕووداوێکی ئۆڵۆمپیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG