Accessibility links

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت ئێران ساڵانە 700 ملیۆن دۆلار بە حزبوڵای لوبنان دەدات


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی هۆکاری قەیرانەکانە لە ناوچەکەدا، وردەکارییەکانی یارمەتییە داراییەکانی ئێرانی بۆ گرووپە بەوەکالەتەکانی لە ناوچەکە ڕوون کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی 'تایمزی ئیسرائیل' وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی، جیا لە پێشکەشکردنی زانیاری تەکنیکی و چەکی ستراتیژی، ساڵانە 700 ملیۆن دۆلار بۆ حیزبوڵڵا لە لوبنان دابین دەکات.

یۆئاڤ گالانت گوتی هەروەها گرووپی حەماس کە بەسەر کەرتی غەززەدا زاڵن، 100 ملیۆن دۆلار لە کۆماری ئیسلامی وەردەگرێت و گرووپی جیهادی ئیسلامیش ساڵانە بە دەیان ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

وەزیری به ڕگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە که ئەو گرووپه چەکدارانەی کە لە لایەن ئێرانەوە لە سوریا پاڵپشتی دەکرێن، ساڵانه سەدان ملیۆن دۆلار وەردەگرن و کۆماری ئیسلامی تا ئێستا به ملیارەها دۆلاریش پاڵپشتی ڕژێمی بەشار ئەسەد ی کردووه .

ئە بەڕپرسە باڵایەی ئیسرائیل ڕایگەیاند که کۆماری ئیسلامی جگه لەو چەکانەی پێشکەشی گرووپه میلیشیاکانی عێراق دەکات، ساڵانه سەدان ملیۆن دۆلاریش بۆ ئەوان و بۆ حوسییەکانی یەمەن دابین دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل، لەسەرەتای مانگی چواردا ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی هێرشەکان لە چەند بەرەیەکی جیاوازدا بووەتەوە کە هێرشی موشەکی لە کەرتی غەززەوە و ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە لەدژی ئیسلامییە توندڕەوەکان یەکێک لە نموونەکانی ئەو هێرشانەیە.

هەروەها ئیسرائیل بە هێرشی موشەکی لە لوبنان و سوریاوە کرایە ئامانج و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت لەلایەن ئێرانەوە دروستکرابێت، لە سوریاوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدرا.

لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، هێزی ئیسرائیل پێگەی ئەو تاقمانەی کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێدەکات لە سوریا بۆردومان کرد.

ئیسرائیل بوونی سەربازی ئێران لە سوریا بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت و چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە سوریا. بەڵام ئیسرائیل بە دەگمەن باسی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەکات.

شارەزایان دەڵێن، زیادبوونی ئاستی هێرشەکانی ئەو دواییانە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لە سووریا.

یۆئاڤ گالانت بە ڕۆژنامەنووسانی گوت کە پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئیسرائیل تەنها لە بەرەیەکەوە ڕووبەڕووی ململانێکان نەبێتەوە، بەڵکو لە چەند بەرەیەکدا تووشی قەیران و ململانێی هاوکات ببێت.

سەرچاوە/تایمزی ئیسرائیل

XS
SM
MD
LG