Accessibility links

لێکۆڵینەوە: ڕەنگە هاوسۆزی ڕەگ و ڕیشەی کۆنی هەبێت


توێژینەوەیەکی نوێ پێشنیاری ئەوە دەکات کە توانای ئێمە بۆ هاوبەشکردنی هەستەکانی لەگەڵ بوونەوەری هاوشێوە کە پێی دەوترێت هاوسۆزی، ڕەنگە سەرەتایەکی زۆر کۆنی هەبێت.

توێژینەوەکە کە لەم دواییانەدا لە ڕۆژنامەی Science بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت توانای ئێمە بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونەکان لەوانەیە لەو ئاژەڵانەدا هەبووبێت کە ملیۆنان ساڵ لەمەوبەر ژیاون، پێش ئەوەی ماسی و شیردەرەکان ڕێگای پەرەسەندنی جیاواز بگرنەبەر.

زانایان بەگشتی ڕەتیدەکەنەوە ئاژەڵان هەستیان وەک مرۆڤ هەبێت. بەڵام بەگشتی پەسەندکراوە کە زۆرێک لە ئاژەڵەکان هەست و سۆزیان هەیە، لەنێویاندا ماسی.

توێژینەوە نوێیەکە دەریدەخات کە ماسییەکان دەتوانن هەست بە ترس لە ماسییەکانی دیکەدا بکەن، دواتر خۆیان بترسن. توێژینەوەکە دەڵێت ئەم توانایە لەلایەن ئۆکسیتۆسینەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، کە هەمان مادەی کیمیایی مێشکە کە ڕۆلی هەیە لە توانای مرۆڤدا بۆ هەستکردن بە هاوسۆزی.

توێژەران بە سڕینەوەی ئەو جینانەی پەیوەستن بە بەرهەمهێنان و هەڵمژینی ئۆکسیتۆسین لە مێشکی ماسی زێبرادا لێکۆڵینەوەیان کردووە. ماسی بچووکی ناوچە گەرمەکان زۆرجار لە توێژینەوەکاندا بەکاردەهێنرێت.

ماسییەکە دوای گۆڕانکاریەکانی بەسەریاندا هاتوەر لەڕەفاری کۆمەڵایەتی دورکەوتوونەتەوە. ئەوان نەیانتوانی هەست بکەن یان کاردانەوەیان هەبێت کاتێک ماسییەکانی تر نیگەرانی خۆیان نیشانداوە

دوای ئەوەی هەندێک لە ماسیەکانی زیبرا گۆڕانکاریان تێداکراوە دەرزی ئۆکسیتۆسینیان پێدراوە، توانای هەستکردن و کاردانەوەیان بەرامبەر بە هەستی هاوشێوەکانی خۆیان وەڵامدانەوەیان نەبوە. زاناکان ئەو پرۆسەیەی مێشک بە “گواستنەوەی سۆزداری” ناودەبەن.

ئیبوکون ئاکینریناد لە زانکۆی کالگەری هاوکار بووە لە نووسینی توێژینەوەکە. ئاکینریناد سەبارەت بە ماسییەکان وتی، "ئەوان وەڵامی ترسی تاکەکانی دیکە دەدەنەوە".

ووتیشی بەو شێوەیە، "ئەوان هەر وەک ئێمە ڕەفتار دەکەن".

توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە ئۆکسیتۆسین ڕۆڵێکی هاوشێوەی هەیە لە گواستنەوەی ترس لە مشکدا.

ڕوی ئۆلیڤێرا، هاونووسەری توێژینەوەکە لە پەیمانگای زانستی گوڵبێنکیان لە پورتوگال دەڵێت، توێژینەوە نوێیەکە "ڕۆڵی باوباپیرانی" ئۆکسیتۆسین لە گواستنەوەی هەستەکاندا نیشان دەدات.

هانس هۆفمان لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن بەشدار نەبوو لە توێژینەوەکەدا ڕوونیکردەوە، ئەم پیرکردنەوەیەی مێشک "ڕەنگە پێشتر نزیکەی 450 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە شوێنی خۆیدا بووبێت، کاتێک من و تۆ و ئەم ماسییە بچووکانە دواجار باپیرەیەکی هاوبەشمان هەبووە".

هەندێک جار ئۆکسیتۆسین وەک هۆرمۆنێکی "خۆشەویستی" بیری لێدەکرێتەوە، بەڵام هۆفمان وتی لەڕاستیدا زیاتر وەک "ڕێکخەری گەرما وایە"، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە گرنگە" لە دۆخێکدا - چالاککردنی بەشەکانی مێشک "کە ڕەنگە وا لە تۆ بکات لە مەترسی ڕابکەیت" یان بەشێک وەرگریت بۆ جووتبوون یان زاوزێکردن.

کارل سەفینا لە زانکۆی ستۆنی بروک بەشداری توێژینەوەکە نەبووە دەڵێت، "گەرمکەرەوەیەکی لەو شێوەیە دەتوانێت گرنگ بێت بۆ مانەوەی زۆرێک لە گیانداران، بەتایبەتی ئەوانەی بە کۆمەڵ دەژین".

وتیشی "سەرەتایترین شێوەی هاوسۆزی ترسی بۆگوازراوەیە – ئەوە شتێکی زۆر بەنرخە کە دەبێت بە زیندویی بمێنیتەوە".

سەرچاوە/AP

XS
SM
MD
LG