فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بەبێ هیچ زیانێک ڕزگاری بوو، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە وتارێکی لە ڕۆژئاوای ژاپۆن، بۆمبێکی دوکەڵی فڕێدا.
گرتە میدیاییەکانی ژاپۆن دەریانخستووە، کیشیدا خۆی دەشارێتەوە دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە، لەکاتێکدا پۆلیس پیاوێکی لە شوێنی ڕووداوەکە دەگرێت. ڕۆژنامەی نیکی بە پشتبەستن بە پۆلیسی پارێزگای واکایاما بڵاویکردەوە، لە ڕووداوەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیس بە سووکی برینداربوو.
کیشیدا کاتێک دەست بە وتارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی کردەوە، وتی: پۆلیس لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی دەنگی تەقینەوە بەرزەکەی شوێنی وتاردانی پێشوو دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ببورن کە بووەتە هۆی نیگەرانی زۆر کەس، ئێمە لە ناوەڕاستی هەڵبژاردنێکی گرنگداین بۆ وڵاتەکەمان، دەبێت پێکەوە ئەم کارە بەردەوام بکەین".
ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابێی سەرکردەی مۆدێرنی درێژخایەن لە ژاپۆن بوو، کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بە دەمانچە تەقەی لێکرا.
بڕیارە 23ی نیسان هەڵبژاردنی لە ناوچە جیاجیاکان بۆ ئەنجومەنی خوارەوەی پەرلەمانی ژاپۆن بەڕێوە بچێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز