Accessibility links

دادگای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیار لەسەر سامانە سڕکراوەکانی ئێران لە ئەمەریکا دەدات


بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دادگای باڵای نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری بڕیار لەسەر یەکێک لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بدات سەبارەت بە نزیکەی بڕی دوو ملیار دۆلاری لە سامانی سڕکراوی ئێران.

دادگای باڵای ئەمەریکا لە ساڵی 2016 بڕیاریدا ئەو سەروەت و سامانانەی کە لەلایەن دادگاکانی ئەمەریکاوە بڕیاری سڕکردنیان دراوە، پێویستە بدرێتە قوربانیانی هێرشەکەی ساڵی 1983 بۆ سەر سەربازگەیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیروت و هێرشەکانی دیکەی کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.

ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستی لەو هێرشانەدا هەبێت و دەڵێت ئەمەریکا بە شێوەیەکی نایاسایی سەروەت و سامانەکەی سڕکردووە، کە بریتییە لە یەک ملیار و 750 ملیۆن دۆلاری بانکی ناوەندی ئێران.

لە 23 ی مانگی دەی ساڵی 1983 دوو بارهەڵگری بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن خۆکوژەکانەوە تەقێندراونەتەوە، ئەو باڵەخانانەیان هەژاند کە هێزەکانی ئەمەریکا و فەرەنسای لێبوو کە بەشێک بوون لە هێزێکی ئاشتیپارێزی نێونەتەوەیی هاوکاتی شەڕی ناوخۆی لوبنان. لەو هێرشەدا 299 سەرباز کوژران کە 241 لەوانە ئەمەریکایی بوون و 58یان فەرەنسایی بوون ئەمە بێجگە لە شەش هاووڵاتی سڤیل و دوو خۆکوژەکە.

هەرچەندە گروپێک بە ناوی جیهادی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ بەڵام بە شێوەیەکی گشتی شیکەرەوان بە کاری حزبوڵاو ئێرانیان زانی و هەندێک دەڵێن سەرتاپا پلانی ئێران بووە.

XS
SM
MD
LG