Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت بە نیازە سەبارەت بە باڵۆنەکەی ئەمەریکا دەڵێت سیخوڕییە، قسە لەگەڵ سەرۆکی چین بکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات لەگەڵ شی ژینگ پینگ سەرۆکی چین قسە بکات سەبارەت بەو تەنەی کە ئەمەریکا دەڵێت باڵۆنێکی سیخوڕی چینییە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکی سەرەتای ئەم مانگە دوای تێپەڕبوونی بە ئاسمانی ئەمەریکا خستییە خوارەوە.

سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنجشەممە گوتی " دوو دڵ نین لە خستەخوارەوەی هەر تەنێکی ئاسمانی کە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمەریکا ببینرێت".

فڕۆکەیەکی شەڕکەری هێزی ئاسمانی ئەمەریکا باڵۆنەکەی بەسەر کەناری ساوث کارۆلاینادا خستە خوارەوە، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی باڵۆنەکە لە نزیک ئەلاسکاوە هاتە ئاسمانی ئەمەریکاوە. ڤان هێرک وتی ڕووداوەکە بەسەر سنووری ئاوی ئەمەریکادا ڕوویداوە.

یاسادانەرانی کۆمارییەکان ڕەخنەیان لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن گرت لەسەر ئەوەی چەند ڕۆژێک چاوەڕێی کردووە ئینجا باڵۆنەکەی خستۆتە خوارەوە، لە کاتێکدا کە باڵۆنەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەسەر ئاسمانی ئەمەریکاوە بووە. کۆمارییەکان بایدنییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پیشاندانی لاوازی بەرامبەر چین و لە سەرەتادا هەوڵدانیان بۆ شاردنەوەی پێشێلکردنی سنووری ئاسمانی ئەمەریکا.

دیموکراتەکانیش دەڵێن بڕیارەکەی بایدن بۆ چاوەڕوان کردن بۆ خستنە خوارەوەی باڵۆنەکە هاوڵاتیانی مەدەنی لە پاشماوەی باڵۆنەکە پاراستووە.

چین دەڵێت ئەو باڵۆنەی ئەمەریکا خستییە خوارەوە کەشتییەکی ئاسمانی بووە و بۆ توێژینەوەی کەشناسی بەکارهاتووە و هەوا لە ئاڕاستەکەی لایبردووە. وتیشی ئەمەریکا زیادەڕۆیی کردووە لە خستنە خوارەوە باڵۆنەکەدا و وەکو وەڵامێک ڕێوشوێنی نادیاریکراو دەگرێتەبەر.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG