Accessibility links

پاپا لە گەشتەکەی بۆ باشووری سودان چاوی بە قوربانیانی شەڕ دەکەوێت


پاپا فرانسیس لەگەڵ کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی کاسۆلیکی خەڵکی شارۆچکەی ڕومبێک کۆدەبێتەوە، کە زیاتر لە هەفتەیەک بە پێ ڕۆیشتن بۆ گەیشتن بە پایتەخت، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لە کاتدراڵی سانت تێریزا لە شاری جوبا لە باشووری سودان وتارێکی پێشکەش کرد.
پاپا فرانسیس لەگەڵ کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی کاسۆلیکی خەڵکی شارۆچکەی ڕومبێک کۆدەبێتەوە، کە زیاتر لە هەفتەیەک بە پێ ڕۆیشتن بۆ گەیشتن بە پایتەخت، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لە کاتدراڵی سانت تێریزا لە شاری جوبا لە باشووری سودان وتارێکی پێشکەش کرد.

پاپا فرانسیس ڕۆژی شەممە چاوی بە قوربانیانی شەڕی ناوخۆی باشووری سودان دەکەوێت، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە پێشکەشکردنی داوای سۆزداری بۆ سەرکردەکانی وڵاتەکە بۆ ئەوەی پابەندبن بە ئاشتی لە پێناو گەلەکەیاندا.

فرانسیس یەکەم سەردانی پاپا بۆ باشووری سودان دەکات لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ سەربەخۆیی لە سودان بەدەستهێنا بەڵام دواتر خۆی خستە ناو ململانێیەکی نەتەوەیی دڕندانەیەوە کە نەتەوە گەنجەکەی تووشی دابەشبوون و زەبر و زەنگ کر

نزیکەی ٣٨٠ هەزار کەس لە پێنج ساڵ خوێنڕشتندا گیانیان لەدەستدا پێش ئەوەی شەڕی ناوخۆ بە فەرمی لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی پێبێت، ئاگربەست لەنێوان سەرکردە شەڕکەرەکان کە تا ئێستاش لە دەسەڵاتدا ماونەتەوە.

بەڵام وڵاتەکە لە بارێکی ناسک و پڕ لە توندوتیژی دەمێنێتەوە و فرانسیس کە هەوڵیدا نێوەندگیری ئاشتی نێوان لایەنە ڕکابەرەکان بکات، سەردانی باشووری سودان دەکات لەکاتێکدا لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی دیکە دەڕوات.

لە یەکەم چالاکییەکەیدا ڕۆژی شەممە، چاوی بە سەرکردە ئاینییەکانی باشووری سودان کەوت، کە لەگەڵ هەژاران و پەراوێزخراوەکان کاردەکەن و ڕێزێکی قووڵیان لێدەگیرێت لەو وڵاتەی کە لەسەدا ٦٠ی ١٢ ملیۆن کەسەکەی مەسیحین.

وتی دەبێت "هەنگاو بنێنە ناوەڕاستی ئازار و فرمێسکەکانی (خەڵک)"، ئاماژەی بەوەشکرد کە کڵێسا ئەرکی لەسەر شانە کە "ئامادە بێت دەستی بۆ خەڵک پیس بکات".

جەماوەرێکی زۆر کە ژمارەیان چەند هەزار کەس بوو زوو هاتبوونە دەرەوە بۆ چاوەڕوانی پاپای تەمەن ٨٦ ساڵ لە حەوشەی کاتدراڵی سانت تێریزا، زۆربەیان ئاڵای نیشتمانییان هەڵدەدا و پێشوازییەکی گەرمیان لێدەکرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG