بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، شەوی شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 لە نزیک شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لەنزیک سنوری تورکیا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 800 کەسیش برینداربوون.
محەمەد سادق موتەمەدیان، پارێزگاری گشتیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی خۆی و شارۆچکەیەکی نزیک شارەکە گوازراونەتەوە.
موتەمەدیان هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بوومەلەرزەکە لە 70گوندی ناوچەکە زیانی گەیاندووە.
دوای ورمێ، خۆی گەورەترین شاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە لە ئێران.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابروودا چەندین بوومەلەرزەی گەورە لە ئێران ڕوویداوە.