Accessibility links

وەزیرێکی ئێران داوای لێبوردەیی زیاتر بەرامبەر بە ژنان لەسەر یاسای حیجاب دەکات


وەزیرێکی ئێران داوای لێبوردەیی زیاتر دەکات بەرامبەر بەو ژنانی حیجابی زۆرەملێ ناکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە چەندین مانگە ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر مەرگی ژینا ئەمینی لە کاتێکدا لە کاتێکدا لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە دەستگیکرابوو، بەردەوامە.

عیزەتوڵڵا زەرغامی، وەزیری گەشتوگوزار و کەلەپور، دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە ڕۆژی چوارشەممە، ئاماژەی بەو ڕاستییە کرد کە لە دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە 16 ی مانگی نۆوە سەریهەڵداوە کە ژمارەیەکی زۆرتر لە ژنان بەبێ پۆشینی حیجاب دەبینرێن.

ئاژانسی ئیسنای فەرمی ئێران و چەند ڕۆژنامەیەک بڵاویان کردووەتەوە کە زەرغامی گوتوویەتی " بەداخەوە بیری داخراو لە وڵاتدا هەیە، بەڵام چیتر ناتوانین لەگەڵ خەڵکیدا توندبین."

ئەو گوتوویشیەتی " بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری و باشترکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی، دەبێت کراوەبیت، لە خەڵک تێبگەیت و لەگەڵیاندا توند نەبیت".

زەرغامی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامۆژگاری "پیاوێکی کردووە دەکات کە ڕەفتاری توند دەکات" بەرامبەر بە ژنێک کە باڵاپۆش نییە و پێی گوتووە "چاوەکانی دابخات ئەگەر سەیرکردنی بیوروژێنێت ".

ژینا ئەمینی کچە کوردی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی شاری سەقز لە دەمی گەشتێکیدا بۆ تاران، بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە (گەشتی ئیرشاد) دەستگیرکرابوو و لە کاتی دەستبەسەریدا گیانی لەدەستدا.

زەرغامی لە مانگی 10ی ڕابردوو لەلایەن کەسانی ئەوپەڕی کۆنەپارێزەوە بە توندی ڕەخنەی لێگیرا، دوای ئەوەی بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕەخنەی لە پۆلیسی ئاکار گرتبوو.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانەوە، پۆلیسی ئاکار کە ئەرکی جێبەجێکردنی یاساکانی حیجابیان لەسەرە، کەمتر دەردەکەون و ئێستا زیاتر ژنان بەبێ ئیجاب ڕۆژانە سەر شەقامەکان دەبینرێن.

بەڵام دەسەڵاتداران لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاماژەیان بە سینگفراوانی کەمتر لەسەر بابەتی حیجابی زۆرەملێ کردووە، پۆلیس هۆشداریدا لەوەی ژنان تەنانەت لە ئۆتۆمبێلەکانیشدا دەبێت حیجاب بکەن.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا داواکاری گشتی ڕێنمایییەکی دەرکرد کە تیایدا " فەرمان بە پۆلیس کراوە بە توندی سزای هەر سەرپێچیکارێکی حیجاب بدرێت"، هەروەها پێویستە دادگاکان سزای زیندانی و دارایی سەرپێچیکاران بدەن، لەگەڵ "سزای زیادەی وەک دەرکردن، قەدەغەکردنی ئەنجامدانی هەندێک پیشە و داخستنی شوێنی کار".

ئێران دەڵێت سەدان کەس لە ناویاندا ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشیش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون، کە کۆماری ئیسلامی بە " ئاژاوەگێڕی" ناودێری دەکات.

XS
SM
MD
LG