Accessibility links

پوتن دووەم پەیوەندی تەلەفۆنی لە ماوەی نۆ ڕۆژدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجام دەدات


کرملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامدا، ئەمەش دووەم وتووێژی نێوانیانە لە ماوەی کەمێک زیاتر لە هەفتەیەکدا .

لە بەیاننامەیەکدا کرملین ئاماژەی بەوەکردووە، هەردوو سەرۆک بارودۆخی سوریایان تاوتوێ کردووە، کە هەردووکیان لە شەڕی ناوخۆیی درێژخایەنی سوریادا پاڵپشتی سەرۆک بەشار ئەسەدیان کردووە ، و لە بواری گواستنەوە و وزەدا هاوکاریان کردووە. بەڵام لە بەیاننامەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە شەڕی ئۆکرانیا نەکراوە.

ئێران وەک هاوکارێکی ڕووسیا گرنگییەکی زیاتری پێدراوە لە دوای لەشکرکێشی پوتن بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی دووی ڕابردوودا، کە ژمارەیەک سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسکۆی لێکەوتەوە. تاران دانی بەوەداناوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بۆ ڕووسیا دابین کردووە، هەرچەندە دەڵێت پێش دەستپێکردنی شەڕ ڕەوانەی ڕووسیا کراوە.

ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا ڕایگەیاند بە دابینکردنی ئێران بۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا دەکرێت لە تاوانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا بەشداربێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG