Accessibility links

6 ڕۆژنامەنووسانی سودانی لەسەر ڤیدیۆیەکی دزەپێکراو دەستگیرکران


سەلڤا کیر سەرۆکی سوودانی باشوور بەشداری لە مەراسیمێکی هێزەکانی پاراستنی گەلی باشووری سودان دەکات، لە شاری جوبا، 28ی 12ی 2022.
سەلڤا کیر سەرۆکی سوودانی باشوور بەشداری لە مەراسیمێکی هێزەکانی پاراستنی گەلی باشووری سودان دەکات، لە شاری جوبا، 28ی 12ی 2022.

گروپەکانی داکۆکیکار لە مافی میدیاکان داوا دەکەن لە دەسەڵاتدارانی سودانی باشوور 6 ڕۆژنامەنووس ئازاد بکەن کە دەستبەسەرکراون دوای ئەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دزەپێکرا بلاوکردبووە کە گوایە سەلڤا کیر سەرۆک کۆماری سودان میز بە خۆیدا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان، ستافی دەزگای پەخشی سودانی باشوورئیس ئیس بی سی( SSBC ) سەر بە دەوڵەت، ڕۆژی سێشەممە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵەکان، کۆمیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان CPJ کە بنکەکەی لە نیویۆرکە لە بەیاننامەیەکدا کە درەنگانی ڕۆژی هەینی بڵاویکردووەتەوە وتی ئەو 6 ڕۆژنامەنووسە، لەژێر لێکۆڵینەوەدان لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە مانگی دوانزەدا لە سۆشیال میدیادا بڵاو بووە، کە پێدەچێت نیشانی بدات کیر لە ئاهەنگێکی فەرمیدا میز بە خۆیدا بکات.

موتۆکی مومۆ، نوێنەری CPJ لە ئەفریقا وتی دەستگیرکردنەکان لەگەڵ "شێوازێک دەگونجێت کە کارمەندانی ئاسایش پەنا بۆ دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە دەبەن هەرکاتێک بەرپرسان ڕووماڵکردنیان بە نالەبار دەزانن".

وتیشی "پێویستە دەسەڵاتداران بەبێ مەرج ئەم شەش کارمەندەی ستافی دەزگای پەخشی سودانی باشوور ئازاد بکەن، و دڵنیابن لەوەی کە دەتوانن بەبێ ترس یان هەڕەشەی دەستگیرکردن کاربکەن."

هەروەها سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی باشووری سودان داوای کردووە "ئەگەر حاڵەتێکی سەرەتایی هەڵسوکەوتی نادروستی پیشەیی یان تاوان هەبوو ئەوا با دەسەڵاتداران پرۆسەیەکی کارگێڕی یان یاسایی خێراتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف و بەپێی یاسا".

کیر، تەمەن 71 ساڵ، سەرپەرشتی لەدایکبوونی سودانی باشوور وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ کرد، دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی ساڵی 2011 لە سودان جیا بووەوە.

بەڵام گەنجترین وڵاتی جیهان لەو کاتەوە لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانێکی تر دەڕوات، و بەدەست ململانێی دڕندانە و گێژاوی سیاسی و کارەساتی سروشتی و برسێتی دەناڵێنێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG