Accessibility links

ئێران دەڵێت هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر بانکی ناوەندی پووچەڵ کردووەتەوە


کۆمپانیای پەیوەندییە ژێرخانیەکانی ئێران رۆژی هەینی ڕایگەیاند، هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر بانکی ناوەندی وڵاتەکەی پووچەڵ کردووەتەوە.

گروپە بێناوەکان و گروپە جیهانیەکانی تری هاککردن لە مانگی دە هەڕەشەی هێرشی ئەلیکترۆنییان کردە سەر دامەزراوە و بەرپرسانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت و بەدەر لە سانسۆری ئینتەرنێت لەو وڵاتەدا.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنا لە زاری ئەمیر محەمەدزادە لاجێڤاردی، بەرپرسی کۆمپانیای پەیوەندییە ژێرخانیەکانەوە ڕایگەیاندووە، شەوی پێنجشەممە بانکی ناوەندی بە هێرشی ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری دابەشکراوی (DDoS) کراوەتە ئامانج.

لاجێڤاردی وتی لەم ڕۆژانەدا زۆرترین قەبارەی هێرشە دەرەکییەکان دژی بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان، دابینکەرانی ئینتەرنێت و ژێرخانی پەیوەندییەکانە، کە بەرپەرچدراونەتەوە". ئیرنا هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.

بانکی ناوەندی لە مانگی نۆدا ڕایگەیاندبوو کە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەیەکی کورت ماڵپەڕەکەی لە کارخستبوو.

دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت لە ئێراندا بە توندی سنووردار بووە لە دوای ئەوەی ناڕەزایەتی بەربڵاو لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی لە ناوەڕاستی مانگی نۆدا سەریهەڵدا، لە کاتێکدا کە لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاربوو لەسەر جێبەجێنکردنی یاساکانی جل و بەرگی بە زۆرملی لە ئێران گیانی لەدەستدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG