Accessibility links

کۆبونەوەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ گروپی پەیمانی ڕاستی و دادپەروەری لەسەر سوریا


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ گروپی پەیمانی ڕاستی و دادپەروەری لەسەر سوریا کۆبووەوە.

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک، لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، گۆتێرێش پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی ئەو گروپە دەربڕی بەناوی زۆرێک لە سوورییەکانەوە، کە بە هەڕەمەکی دەستگیرکراون و و بێسەوشوێن کراون. لە هەمانکاتیشدا باسی لە ئازارو مەینەتی قوربانیان، ڕزگاربوان و خێزانەکانیشیان کرد.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە "سکرتێری گشتی جەخی کردووەتەوە لە گرنگی ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە بەبێ هۆکار دەستگیرکراون و ڕوونکردنەوەی دۆخی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون و بێسەروشوێنن."

دەجاریک گوتیشی گوێتێرێش جارێکی تر داوای لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوە کە بەڕێگای ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بیر لە دامەزراندنی دەزگایەکی نوێی نێودەوڵەتی بکەنەوە بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووس و شوێنی بێسەروشوێنەکان لە سوریا و پێشکەشکردنی پشتیوانییەکی گونجاو بۆ قوربانییەکان و ڕزگاربووان و خێزانەکانیان، وەک لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەیدا پێشنیاری کردووە.

XS
SM
MD
LG